سه‌کۆ
هه‌ڵبژارده‌ی خوێنه‌ران
شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


avatar

نامەیەک

24 Jan 2012

پێی بڵێ دەربەستی وەش نەبێ کە بۆنی خاکوخۆڵ لە جلوبەرگی دێ. ئەو بۆنە، نیشانەی ئەوەیە کە ڕیشەی بە خاکدا ڕۆچووە. مرۆڤی بێ ڕیشە، با دەیبا.

کە دیتت ماچی کە. پێی بڵێ وەڵڵاهی بە قەدەر دنیایەک، من بیرم کردووە.
avatar

کاروان

23 Jan 2012

ئه‌و مافووره‌ حه‌وت ڕه‌نگه‌ که‌ پێشێلى سه‌ماى تۆیه‌،
به‌ خوێن و ژینى ئینسانان ڕه‌نگ کراوه‌.
له‌ تان و پۆى هه‌موو خه‌ت و خاڵێکیدا: هه‌زار ڕه‌نج و
له‌ ئاو و ڕه‌نگى هه‌ر گوڵ و گه‌ڵایه‌کیا: هه‌زار شه‌رم
ڕاخراوه‌.
avatar

خاتوونی بەفر: سێ کورتە شیعر

20 Jan 2012

ئەی میهرەبانم
دەستم بخە سەر چاوی چرا و
رێگای گەرانەوەی رووناکیی
پێ بخوێنه‌وه
avatar

کوێستان عومەرزادە: خەونێکی سەوز

17 Jan 2012

خەو بە دووگیانبوونی خۆمەوە
دەمگرێ،
بە سەوز بوونەوە
لە باخەڵی فێنکی تۆدا،
بە بۆنی ئاو .
avatar

ناسری حیسامی: گوڵە پاییزە

9 Jan 2012

گوڵە پاییزە! ئەرێ
کوای؟ دە مەڕۆ! بۆ کوێ چووی؟
داخەکەم، ڕۆیی؟ لە گەڵ با کەوتووی؟

ئەرێ _نەتگوت_ لە چ جێ
دەنگ و هەرایەک ماوە؟
خۆڵەمێشێکی بەتین ماوە ئەرێ لەو ناوە؟
avatar

نامەیەک بۆ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

16 Dec 2011

ئێستا کە باسەکە هاتووەتە گۆڕ، چاوەڕوانی لێتان ئەوەیە وەک حیزبێکی بەدەربەست و وەڵامدەرەوە بکەونە دیالۆگ لە گەڵ ئەو کەسانەی دەیانهەوێ لە گەڵتان بدوێن. ئەو وەدەنگ هاتنەی ڕووناکبیران و چالاکانی سیاسی و مەدەنی، ئەگەر لە خۆتانی تێک نەدەن دەرفەتێکی گەورەیە بۆ حیزبەکەتان کە دیالۆگیان لە گەڵ بکەن، متمانەیان بەدەست بێنن و نیشان بدەن کە ڕێز دادەنێن بۆ بەشدارییان لە باسێکی وا گرینگدا.
avatar

بەڵگەی سکرتاریەتی کۆمەڵە: سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکا

14 Dec 2011

بەم جۆرە دەبینین سەرچاوەیەک کە ناوی خۆی ئاشکرا کردووە، قسەکانی جیاوازییان هەیە لەگەڵ سەرچاوەکەی دیکە کە ”نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکا“ و ڕاگەیاندنەکەی سکرتاریەتی کۆمەڵە قسەکانی ئەوی کردووەتە بەڵگەی دڵنیاکردنی هەمووان. هەر بۆیەش، ڕاگەیاندنەکەی سکرتاریەت جگە لە لایەنگرانی حیزبەکە، کەسی دیکەی دڵنیا نەکرد. لە ڕاستیدا ئەو قسەیەی کە ڕاگەیاندنەکەی سکرتاریەت پێی دەڵێ ”تەبلیغاتی دوژمنکارانەی نەیارانی کۆمەڵە“ زیاتر نییە لەوەی نەقیب جەزا حەمەئەمین داویەتی بە ڕۆژنامەکە.
avatar

موسوڵمانی

11 Dec 2011

واعیزێک ڕۆژێک وتی: ”ئادەی کوڕم
هیچ دەزانی تۆ موسوڵمانیی چییە؟
پاک و بێ ئازار و خزمەتکار بی
بۆ دوو دنیا، قەت کلیلی وا نییە!"
کوڕ وتی: ”گەر وا بێ لەم شارەی مەدا
یەک موسوڵمانە و، ئەویش نەسرانییە”!
avatar

شیعر: وەرگێڕان و خوێندنەوە

9 Dec 2011

لە گفتوگۆیەکدا وەڵامی هەندێک پرسیاری کاک دیاکۆی هاشمی‌م دایەوە لە بابەت وەرگێڕانی شیعر و چەند شیحریشم خوێندەوە..
avatar

ناسری حیسامی: قه‌ڵغانی سه‌بر

25 Nov 2011

له‌م هه‌رێمه‌ نه‌ڕڕه‌ی نه‌ڕره‌شێران ئه‌گه‌ر نه‌ما، ئیدی
بێده‌نگبوونی لووره‌ی سه‌گی ده‌رکه‌وانی ئێوه‌ش، دادێ!

سوارچاک هه‌بوو، نه‌ ئه‌سپی ما، نه‌ تۆزی ما به‌ده‌شته‌وه‌
دامرکانی ته‌پوتۆزی که‌رگه‌وزانی ئێوه‌ش، دادێ!
1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 >



ده‌ستپێک|پێوه‌ندی |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia