گفتوگۆ له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
7 Apr 2009
پێموایه، گرفتی ئێمه ئه‌وه نییه که وه‌ک یه‌کتر بیر ناکه‌ینه‌وه. ئێمه کێشه‌ی فیکری و جیاوازیی سیاسیی وامان نییه که نه‌توانین پێکه‌وه بحاوێینه‌وه. گرفتی ئێمه، به درێژایی ساڵها ئه‌وه بووه: حیزبێکمان نییه، خاوه‌نی ڕێکخستنی قانوونمه‌ند و دێمۆکراتیک و، حیزبێکمان نییه ده‌سته‌به‌ندییه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوانگه‌ی سیاسی، بکه‌ونه جێگه‌ی شایسته‌ی خۆیان. ئه‌وه گرفتی سه‌ره‌کیمانه.